له ڕووسیا پێنج ههزار و 488 تووشبووى دیكهى كۆرۆنا تۆمار كران
بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ شەممە 12/9/2020، لە ڕووسیا پێنج ھەزار و 488 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە ملیۆنێک و 57 ھەزار 362 کەس.
ھەر لە ڕووسیا 119 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 18 ھەزار و 484 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا 873 ھەزار و 535 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
