لە هەرێمی کوردستان ژمارەی مردن بە کۆرۆنا 1300 کەسی تێپەڕاند
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، پێنج هەزار و 538 پشکنین بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا کراوە و لەو ژمارەیە 588ـیان ئەرێنی بوون.
هاوکات ئاماژە بەوە دراوە کە 309 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان چاکبوونەتەوە و رەوانەی ماڵەوە کراون.
هەروەها لە دهۆک 214 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە و بەوەیش کۆی گشتیی ئەوانەی لەو پارێزگایە چاکبوونەتەوە گەیشتە دوو هەزار و 423 کەس.
تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 35 هەزار و 409 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەو ژمارەیە 22 هەزار و 540 تووشبوو چاکبوونەتەوە و هەزار و 308 تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.
دەقی راگەیێندراوەکە:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٩٨)
١. پشکنین: (٥٥٣٨ پشکنینی نوێ)
(١٤١٩ هەولێر)، (٦٩٢ سلێمانی، ١٦٢ گەرمیان، ٢١٠ ڕاپەڕین)، (٣٠١٣ دهۆك)، (٤٢ هەڵەبجە)
٢. تووشبوو: (٥٨٨ تووشبووی نوێ)
(١٤٢ هەولێر)
(٨٨ سلێمانی، ٣٣ گەرمیان، ٣٤ ڕاپەڕین)
(٢٥٩ دهۆك)
(٣٢ هەڵەبجە)
٣. چاکبوون: (٣٠٩ چاکبوون)
(٢٢١ هەولێر)
(٢٧ سلێمانی، ٣٦ گەرمیان)
(٢٥ هەڵەبجە)
٤. مردن: (١٩ مردن)
(٦ هەولێر)
(٩ سلێمانی)
(٤ دهۆك)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٣٧٠٥٩٥ (١٤١٩١٢ هەولێر، ٩٧٤٥٦ سلێمانی، ١٢٧٧٤٦ دهۆك، ٣٤٨١ هەڵەبجە)
تووشبوون ٣٥٤٠٩ (١٣٩١١ هەولێر، ١٣٣٣٥ سلێمانی، ٦٩٦٩ دهۆك، ١١٩٤ هەڵەبجە)
چاکبوون ٢٢٥٤٠ (١٠١٩٨ هەولێر، ٨٨٢٠ سلێمانی، ٢٢٠٩ دهۆك، ١٠٩٩ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١١٧٧٥ (٣٢٣٠ هەولێر، ٣٨٠٩ سلێمانی، ٤٦٦١ دهۆك، ٧٥ هەڵەبجە)
مردن ١٣٠٨ (٤٨٣ هەولێر، ٧٠٦ سلێمانی، ٩٩ دهۆك ، ٢٠ هەڵەبجە)
k24 -
