پیرۆزبێت یادی شۆڕشی ئەیلوول

پیرۆزبێت یادی شۆڕشی ئەیلوول

ئەمڕۆ یادی پەنجاو نۆ ساڵەی شۆرشی ئەیلولە ، یادی شۆڕشێكی پڕ دەستكەوتە لە مێژووی كوردستاندا ، بۆ یەكەمجار لە مێژووی كورددا بووە شۆڕشێك بتوانێت رێككەوتنێك لە بەرزترین ئاستدا لەگەڵ یەكێك لەو دەوڵەتانەدا بكات كە بەشێكی كوردستانی پێوەلكێندراوە ، بۆ یەكەمجار شۆڕشێكی كوردستان توانی ئەو ئامانجە قۆناخییەی بۆی تێدەكۆشا بخاتە ژێر واژۆی رەزامەندی دەوڵەتێك كە كوردستان كراوەتە بەشێكی ئەو دەوڵەت و وڵاتە.
شۆرشی ئەیلول ، شۆرشی ھەموو پێکھاتەکانی کوردستان بوو ، ورەو ھیوایێکی نوێی بۆ کوردستانیان گەراندەوە .
زۆر دڵخۆشم كە یادی شۆڕشی ئەیلوول دەكەمەوە، چونكە رێككەوتننامەی 11ی ئادار یەكێكە لەو دەستكەوتانەی نەتەوەكەمان كە هەمیشە وەك یادگارێكی مێژوویی خەباتی شۆڕشگێڕی و سیاسی باوكی جوانەمەرگم ئیدریس بارزانی یادی دەكەمەوە. باوكم ئەوەندە كاری كرد بۆ ئەو رێككەوتننامەیە، كە تەنانەت هەوڵەكانی تیرۆركردنیشی لە بەغدا و موسڵ نەیانتوانی ساردی بكەنەوە، چونكە دەیزانی ئەو رێككەوتننامەیە چ بایەخێكی دەبێت بۆ نیشاندانی رەوایی كێشەی كورد بۆ هەموو ناوچەكە و جیهان.
لە یادی شۆڕشی ئەیلوول دا سڵاو دەنێرم بۆ رووحی رابەری شۆڕشی ئەیلوول و پاڵەوانی ئەفسانەیی نەتەوەی كورد بارزانی نەمر ، سڵاو بۆ گیانی پاكی باوكم و یەك بەیەكی شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوول و هەموو شەهیدانی ئازادی كوردستان. سڵاو لە هەموو ئەو پێشمەرگە و خەڵكەی لەو شۆڕشە گەورەیەی كوردستاندا شۆڕشگێڕی و بەرگرییان نواند ، سڵاو لە سەرۆك بارزانی كە تائێستاش یەكڕیزی نەتەوەی كورد و گەلی كوردستان دەپارێزێت وەك بەشێكی كولتوور و كەلەپووری شۆڕشگێڕیی شۆڕشی ئەیلوول .
ڕەوان ئیدریس بارزانی
١١ی ئەیلوول٢٠٢٠
Top