ئەمڕۆ کازمی سەردانی هەولێر دەکات

ئەمڕۆ کازمی سەردانی هەولێر دەکات


سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکات.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-9-2020، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی، بگاتە هەولێر.

لەو سەردانەیدا، کە یەکەم سەردانیەتی بۆ هەرێمی کوردستان دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی حکوومەتی عێراق، کازمی لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسی و حکوومیی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

مستەفا کازمی دوای دەست لەکار کێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆکایەتیی حکوومەت، بە رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکان پۆستی سەرۆکایەتیی حکوومەتی پێسپێردرا و لە رۆژی 7-5-2020، پەرلەمانی عێراق متمانەی بە خۆی و حکوومەتەکەی بەخشی.





باسنيوز
Top