ته‌رمی دوو خوشكه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ دۆزرایه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كه‌سوكاری ئه‌و كچانه رایگه‌یاند، ته‌رمه‌كان له گۆڕستانێكی كۆنی نزیك گوندی برایم ئاغا له ناوچه‌ی شوان دۆزراونه‌ته‌وه.
گوتیشی: ته‌رمی كچه‌كان به یه‌كه‌وه خرابوونە یەک گۆڕەوە و لە بەتانییەکدا دانرابوون، نێوانی هەردووکیان بە کەمێک خۆڵ جیاکرابووەوە.
پێشتر محەمەد عەبدی بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ بە کوردستان24ی رایگەیاندبوو، لە لایەن چەند كەسێكەوە ئاگادار كراونەتەوە كە لە ناحیەی شۆڕش-ی سەر بە چەمچەماڵ، "باوكێك دوو كچی خۆی كوشتووە و هەڵاتووە".
بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەشكرد، ده‌ستیان بەلێکۆڵێنەوە كردووه.
گوتیشی: "كچەكان تەمەنیان 17 و 20 ساڵه پێشتر دۆسیەیان لە توندوتیژی چەمچەماڵ هەبووە و باوکەکە هەڵهاتووە و دەستگیر نەکراوە"
k24
