گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: گفتوگۆی هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت
ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌لال، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له رێكه‌وتنی كۆتاییدا هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆ به گوێره‌ی ده‌ستوور رێكه‌وتوون. گوتیشی ئه‌و رێكهوتنەی له نێوان هه‌ردوولادا كراوه، ته‌نیا بۆ ئه‌م قۆناغه‌یه تا په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی 2021.
تەلال گوتی: دواتر رێكه‌وتنه‌كه ده‌چێته نێو بودجه‌وه، كێشه‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام دەبێت.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ر ئه‌مه‌شە هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدڕاڵی و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ری رێكه‌وتوون، به‌رده‌وامی گفتوگۆ له پێناو چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی ئاستهنگهكانه و هه‌ردوولایه‌نیش پابه‌ندییه ده‌ستوورییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
k24
