ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە

ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەکی لەبارەی سەرەگرتنی تۆماری ئەلکترۆنی بڵاو کردەوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی هاتوچۆی سلێمانی کە تێیدا هاتووە: "لەبەر پابەند نەبوونی هاووڵاتییان بە تۆماری ئەلکترۆنی، کە هۆکارێک بوو بۆ ڕێکخستنی کاتی سەردانیکردنی هاووڵاتییان بۆ راییکردنی مامەڵاکانیان بە شێوازێکی مۆدێرن و دوا نەکەوتنیان لە رایکردنی مامەڵەکانیان، بڕیارمان دا بۆ ماوەیەکی کاتی سەرەگرتنی تۆماری ئەلکترۆنی رابگرین لە ماڵپەڕەکەمان".

هەروەها هاتوچۆی سلێمانی ئەوەشی خستووەتە روو، کە بەهۆی پابەند نەبوونی هاووڵاتییان بەو سیستەمە، بۆیە بڕیاری راگرتنیان داوە.












باسنيوز



Top