هاتوچۆی هەولێر هۆشداری لەبارەی کڕینی توک توک دەدات

هاتوچۆی هەولێر هۆشداری لەبارەی کڕینی توک توک دەدات
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر لەبارەی کڕینی (توک توک)ەوە هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات.

فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: "(توک توک) ئەو گرێیەی کە خەریکە وەکو شێرپەنجە شەقامەکانمان داگیر بکات، تکایە خۆتانی لێ بەدووربگرن و نەیکڕن و بەکاریشی نەهێنن".

دەشڵێت: "هەر کاتێک (توک توک) بەدەستتانەوە بێت دەستی بەسەر دادەگیرێت و پێتان نادرێتەوە، ئێمەش نامانەوێت ئەو کارە بکەین، بەلام بوونی نایاسایی ئەم جۆرە هۆیەی گواستنەوە هانمان دەدات کە ئەو کارە بکەین".












باسنيوز


Top