پۆلیسی هەولێر ژنێک دەستگیردەکات کە بەناوی 'سواڵکردن' خەڵکی هەڵخەڵەتاندووە

پۆلیسی هەولێر ژنێک دەستگیردەکات کە بەناوی 'سواڵکردن' خەڵکی هەڵخەڵەتاندووە
درەنگانی شەوی رابردوو پۆلیسی رێککاری سەر بە قایمقامیەتی هەولێر ئافرەتێکیان دەستگیرکرد کە وەکو کەسێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت خۆی نیشانداوە و خەڵکی هەڵخەڵەتاندووە.

رائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "درەنگانی شەوی رابردوو تیمەکانی بەشی پۆلیسی رێككاری ئافرەتێکیان لە چوارڕیانی گوڵان لە هەولێر دەستگیرکرد، کە لەسەر عارەبانەیەک دانیشتبوو، وەکو کەسێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت خۆی نیشاندەدا، بەڵام دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە ئافرەتەکە کەمئەندام نییە و تەندروستیشی زۆر باشە، بەڵام بۆ راکێشانی سۆزی خەڵک و هەڵخەڵەتاندنیان پەنای بردبووە بەر سواڵکردن بەو شێوازە".

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتیشی "بە فەرمانی دادوەر ئافرەتەکە دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بەپێی ماددەی 390 لە یاسای سزادانی عێراقی بۆ رێکخراوە، پەڕاوەکەشی خراوەتە بەردەم دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر".

بە گوتەی هۆگر عەزیز "بە فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر هەڵمەتێکیان بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانە دەستپێکردووە کە لەسەر شەقامە سەرەکییەکان بەناوی هەژاری و کەمئەندامییەوە هاونیشتمانیان هەڵدەخەڵەتێنن و سواڵ دەکەن، هەڵمەتەکەشیان بەردەوام دەبێت



rudaw
Top