وەستانی ئۆتۆمبێل لە پێنج شوێنی سەرەکیی هەولێر قەدەخەدەکرێت
فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند "ئاگاداری سەرجەم دووکاندار و خاوەن کارەکان، پزیشک و دەرمانساز و خاوەن کارە پزیشکییەکانی شەقامی پزیشکان، شەقامی باتە، شەقامی موزەفەریە، شەقامی 20 مەتری، دەوری قەڵا و پارکی شار دەکەینەوە، کەوا لە رۆژی 2020/9/8 پارککردنی ئۆتۆمبێلەکان لەو شوێنانە قەدەخە دەکرێت، تەنیا رێگە دەدرێت بە وەستانی کاتی، بۆیە دەبێت هەمووان ئۆتۆمبێلەکانیان لە گەراجەکان رابگرن کە ئەم هەنگاوەش بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەرەبالخی و نەهێشتنی خنکانە لە سەنتەری شار".
گوتەبێژەکەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، "هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت بە بڕی 30 هەزار دینار کە سزای وەستانە لە شوێنی قەدەخە، لە حاڵەتی بەردەوامی یان دووبارەکردنەوەی سەرپێچییەکەش، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا دەگیرێت".
rudaw
