وەزیری دارایی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو
بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی دارایی کە تێیدا هاتووە: "ئەمڕۆ ٧/٩/٢٠٢٠ لە ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێش سەفەری شاندی دانوستانکاری هەرێم بۆ بەغدا، دەرکەوت بەرێز وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە".
روونیشکراوەتەوە، کە بەم هۆیەوە وەزیری دارایی بەشداری شاندی دانوستانکاری هەرێم بۆ بەغدا لە ڕۆژی ٨ی٩ی٢٠٢٠، ناکات.
باسنیوز
