سەرۆکی حکوومەتى ههرێمى كوردستان پێشوازی لە دایکی دوو شەهید دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 2020/9/7، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ قەزای ئامێدی، پێشوازی لە خاتوو میسری خان مستەفا کرد، کە دایکی دوو شەهیدە لە شەڕی ڕووبەڕوونەوەی تیرۆریستانی داعش کە لەگەڵ نەوەیەکی پێشمەرگەی هاتبوو بەناوی بێوار ئەحمەد کە لە شەڕی پردێ بە سەختی بریندار ببوو.
سەرۆکی حکوومەتى ههرێمى كوردستان ستایشی قوربانیدان و خۆڕاگری کەسوکاری شەهیدە سەربەزەکانی کوردستانی کرد و ئاماژەی بەوە دا کە خانەوادەکەیان نموونەیەکە لە سەدان خانەوادەی دەڤەرەکە کە قوربانیی زۆریان بۆ گەل و نیشتیمان داوە.
مهسرور بارزانى گوتیشی: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان، بە ئەرکێکی لەپێشینەی خۆی دەزانێت".
باسنيوز
