فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان سەرۆك و جێر و بڕیاردەرێكی تازەی هەڵبژارد

فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان سەرۆك و جێر و بڕیاردەرێكی تازەی هەڵبژارد
ئەمرۆ دووشەممە ٧ی ٩ی ٢٠٢٠، فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، سەرۆک و جێگر و بڕیاردەری خۆی هەڵبژارد.

بەپێی زانیارییەكان، پاش كۆتاییهاتنی ماوەی سەرۆكایەتییەكەی عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان وەك هەندێك لە بەرپرسانی بزووتنەوەكە ئاماژەی پێ دەكەن، گۆڕان دەستەی سەرۆكایەتیی فراكسیۆنەكەی لە پەرلەمانی كوردستان جارێكی دیكە ڕێكخستەوە.

لەم چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی ٩ی ٢٠٢٠، بە هەڵبژاردن، دابان محەمەد كرا بە سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، هەریەك لە ئاشنا عەبدوڵا بە جێگر و جەلال محەمەدئەمینیش بە بڕیاردەری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردران.














باسنیوز


Top