ئافرەتێك لە هەولێر دەستگیر كرا كە بۆ سواڵ خۆی كردبوو بە خاوەن پێداویستیی تایبەت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7/9/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "بەشی پۆلیسی ڕێكاریی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ لێژنەکانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، كاتژمێر 12 و نیوی شەو، لە ترافیكلایتی گوڵان ئافرەتێكیان دەستگیر كرد، كە لەسەر عارەبانەیەك دانیشتبوو و خۆی وا نیشان دەدا كە خاوەن پێداویستیی تایبەتە و سواڵى دەكرد، لە كاتێكدا هیچ كێشەیەكی تەندروستی نەبوو".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئافره‌ته‌كه بۆ ڕێک خرا و بەپێی ماددەى 390 لە یاسای سزادان، ڕاگیرا و ڕادەستی دادگا کرا.
پۆلیسى هه‌ولێر هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان، ئەو جۆرە كەسانە كاریگەرییان بەسەر هەست و سۆزیانەوە نەبێت و خێریان پێ نەكەن، چونكە خەڵكی دیكەش چاویان لێ دەكات و بەمەش دیاردەی سواڵكردن زیاتر پەرە دەسه‌نێت، كە دیاردەیەكی نه‌شیاو و ناشارستانییە و سیمای كۆمەڵگه دەگۆڕێت.
باسنيوز
