بەهۆی پیسبوونی ئاوی حەسەکە، زیاتر لە هەزار منداڵ براونەتە نەخۆشخانە

بەهۆی پیسبوونی ئاوی حەسەکە، زیاتر لە هەزار منداڵ براونەتە نەخۆشخانە

لە دوو مانگدا دوو هەزار و 100 منداڵ لە حەسەکە براونەتە نەخۆشخانە، تووشی سکچوون بوون، دەگوترێت لە ئەنجامی خواردنەوەی ئاوی پیسە.

تورکیا چەند مانگێکە ئاوی لەسەر حەسەکە گرتووەتەوە؛ دژی بڕینی ئاوی حەسەکەش سکاڵا دژی تورکیا تۆمار دەکرێت.

ژیان کچێکی منداڵە و بە ئاوی پیس نەخۆشکەوتووە، باوکی دەنگی خۆی گەیاندووەتە یەکێتیی ئەوروپا بەناوی خەڵکی رۆژئاواوە شکاتی لە تورکیا کردووە و دەڵێت، سکاڵاکەی قبووڵ کراوە.

ملیۆنێک و 200 هەزار کەس لە حەسەکە و تل تەمر بە ناچاری ئاوی پیس دەخۆنەوە، زۆرترین کاریگەریی خراپ بەر منداڵ کەوتووە.


rudaw
Top