هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: پێشمەرگە و سوپای عێراق چوار ناوەندی هاوبەش پێك دێنن
مایڵز كەیگینز گوتەبێژ بە ناوی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە هەولێر دووپاتی كردەوە كە هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق گەیشتوونەتە ڕێككەوتن لەسەر پێكهێنانی چوار ناوەندی هاوئاهەنگیی هاوبەش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان.
گوتیشی لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ چەند بابەتێكیان تاوتوێ كردووە، لە ناویشیاندا هاوئاهەنگی هاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقدا، ئەمەش لە پێناو پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە ئاسایشیەی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دروست بووە.
باسنيوز
