پەكەكە گیان لەدەستدانی فەرماندەیەكی باڵای لە ئەنجامی هێرشی توركیا راگەیاند
میدیای فەرمیی پەكەكە راگەیاندراوێكی بە ناوی (كۆمیتەی پشتگیری خانەوادەی شەهیدانی پەكەكە) بڵاو كردەوە و تێیدا گیان لەدەستدانی عەبدولرەحمان حەمۆ ناسراو بە (دۆزدار حەمۆ)ی لە مانگی ١١ی ساڵی ٢٠١٩ راگەیاند و جەختی كردەوە كە لە ئەنجامی هێرشێكی ئاسمانیی سوپای توركیا لە قەندیل كراوەتە ئامانج.
هاوكات تازە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی دۆزدار حەمۆ و دۆستانی و لایەنگرانی پەكەكە كراوە.
دۆزدار حەمۆ لە ١٩٦٩ لە شاری عەفرینی ڕۆژئاوای كوردستان لەدایك بووە، لە ساڵی ١٩٩٠ەوە پەیوەندی بە ڕیزەكانی پەكەكە كردووە و بە فەرمی لە ١٩٩٢ەوە لە قەندیلە. ماوەیەكی زۆر فەرمانگەی سەربازی و بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) باڵی سەربازیی پەكەكە بووە و لە كاتی شەهیدبوونیشیدا فەرماندەیەكی سەربازیی پەكەكە بووە.
باسنيوز
