سەرکردەیەکی هەسەدە: رەنگە تورکیا هێرش بکاتەوە سەر رۆژئاوای کوردستان

سەرکردەیەکی هەسەدە: رەنگە تورکیا هێرش بکاتەوە سەر رۆژئاوای کوردستان
سەرکردەیەکی باڵای هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) باس لە ئەگەری دەست پێکردنەوەی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، دەکات.

مستەفا بالی، به‌رپرسی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هەسەدە بە رۆژنامەنووسانی راگه‌یاندووە، هەسەدە پابەندی رێککەوتنی رووسیا و ئەمریکا بۆ راگرتنی شەڕ دەبێت.

مستەفا بالی مەترسیی خۆی لە دەست پێکردنەوەی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان نیشان داوە و رایگەیاندووە، ”ئەگەر تورکیا هێرش بکات، ئەوا هێزەکانمان بەرگری لەخۆیان دەکەن“.

به‌رپرسی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هەسەدە داوای له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بە تایبەت ئەمریکا، رووسیا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش كرد، رێگری لە هێرشەکانی تورکیا بکەن.

ئەو دوو رێککەوتنەی بالی باسی کردوون، بریتینلە؛

- رێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و تورکیا، کە بەهۆیەوە ئۆپەراسیۆنی "کانی ئاشتی"ـی سوپای تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان کۆتایی هات،

- رێککەوتنی سۆچی، لەنێوان ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا و رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرکۆماری تورکیا، کە بەهۆیەوە هێزەکانی هەسەدە لەسەر سنووری تورکیا کشانەوە.











باسنيوز



Top