لەسەر "تەناشی ئۆتۆمبێل" سێ کەس لە چەمچەماڵ کوژران
رووداوەکە کاژێر 08:30 خولەکی ئەمڕۆ شەممە 05-09-2020 روویداوە، عەمید محەممەد عەبدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شەڕەکە لەنێوان دوو بنەماڵە روویداوە و پێشتر کێشەیان هەبووە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکەش دەڵێت " کەسێک ئەمڕۆ بە ئۆتۆمبێل تەناشی لێداوە و بەهۆیەوە شەڕە تەقە لەنێوانیان دروستبووە و دواتر دوو کەس لە لایەکیان کوژراوە و کەسێکی دیکەش لە لایەنی دووەم".
rudaw
