مسته‌فا چاوڕه‌ش: كاك مەسعود بارزانی برا گەورەیی بكات و داوای كۆبوونەوە بكات بە ئەركی دەزانین بچین
مسته‌فا چاوڕەش، رایگەیاند: "برایه‌تی، فاكتەری سه‌ره‌كیی سه‌ركه‌وتنی گه‌لانه، هەر گه‌لێك لە دونیا یه‌كڕیز بێت، به‌شێك له ئامانجه‌كانی به‌ده‌ست دەهێنێت. ئێمه له ساڵی ١٩٨٨ و دواتر به‌ره‌ی كوردستانیمان دروست كرد، پاشان ڕاپه‌رینمان كرد، بۆیه نزیكبوونه‌وه زەروورەتە بۆ گه‌له‌كه‌مان، هەروەها بۆ یه‌كریزیی حزبه‌كان به‌رانبه‌ر به عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی ئه‌وانه‌ی چاویان لە كوردستان بڕیوە، گرنگە”.
ڕوونیشی كردەوە كە بۆ پارتی و یەكێتی دانیشتن گرنگە، بەڵكوو “زەروورەتی مێژووییە كە ده‌ست بخه‌ینه سه‌ر دڵمان، ناوچه‌كه به‌ره‌و نادیار دەڕوات، كۆرۆنا دنیای وێران كردووه، خه‌ڵك دوودڵن، ده‌بێت پارتی و یه‌كێتی زۆر نزیك ببنه‌وه، چونكه به‌رپرسیارن و هێزی چه‌كداریان هه‌یه، تاوانه سه‌نگه‌ر له‌یه‌كتری بگرین".
مستەفا چاوڕەش دووپاتی كردەوە كە “دەبێت گوێ بە قسەی سایت و پەیج و شتی وا نەدرێت، به داخه‌وه به‌شێك له گه‌نجان نازانن كورد چ دەردەسەرییەكی به‌سه‌ر هاتووه، ئه‌م هه‌موو قوربانییه چیه و له رابردوو چەند قوربانی داوە؟ واده‌زانن پارتی و یه‌كێتی هه‌ر ئاوا دروست بوون و بە پرسی ئیداری بیان به‌ستنه‌وه، یه‌كێتی هەژدە هه‌زار شه‌هیدی داوه، پارتی به‌هه‌مان شێوه، ده‌بێت ئه‌مانه له‌به‌رچاو بگرین، نه‌كه‌وینه ئه‌و رۆژه‌ی كاڵه‌ك به ئەژنۆ بشێكنن”.
مستەفا چاوڕەش دەڵێت: “ده‌بێت واز له‌وه بێنین فڵان وای گوت و ئه‌مه ئه‌وه‌ی كرد، ده‌بێت لە یەكتر بچینە پێشه‌وه، هه‌موومان هه‌ڵه‌مان كردووه، ناكرێت قسه‌ی خراپ بكرێت و دۆخه‌كه تێك بدرێت".
لە كۆتایی لێدوانەكەشیدا ، ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی یەكێتی دووپاتی كردەوە: “كاك مه‌سعود بارزانی له‌م دۆخه ئه‌و براگه‌وره‌یی بكات بۆ دانیشتن و بانگی سەركردایەتیی یه‌كێتی بكات، باوەڕ ناكەم كه‌س بڵێت من ناچم و بگره به ئەركی ده‌زانین بۆ هه‌نگاوێكی له‌و شێوه‌یە كه سه‌ردانی بكه‌ین”.
باس‌نیوز
