له هه‌رێمى كوردستان 504 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5/9/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته ڕوو و باس له‌وه كراوه، له 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له هه‌رێمى كوردستان 504 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، 13 كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، له‌و 13 كه‌سه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، سێیان له هه‌ولێر بوون، هه‌شتیشیان له سلێمانى بوون، هه‌روه‌ها یه‌ك له دهۆك و یه‌كێكیش له ڕاپه‌ڕین بوو.
ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٩٢)
١. کەرەنتین: (هیچ هاوڵاتی نوێ کەرەنتین نەکراون)
هیچ هاوڵاتی لە کەرەنتینن نەماونەتەوە.
٢. پشکنین: (٤١٠٠ پشکنینی نوێ)
(١٢١٨ هەولێر)، (٦٩٦ سلێمانی، ٨٣ گەرمیان)، (٢٠٦٨ دهۆك)، (٣٥ هەڵەبجە)
٣. تووشبوو: (٥٠٤ تووشبووی نوێ)
(٢٠١ هەولێر)
(١٠٣ سلێمانی، ١٩ گەرمیان)
(١٧١ دهۆك)
(١٠ هەڵەبجە)
٤. چاکبوون: (٤٩٢ چاکبوون)
(٢١٠ هەولێر)
(٢٧ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان)
(٢٠٦ دهۆك)
(٢١ هەڵەبجە)
٥. مردن: (١٣ مردن)
(٣ هەولێر)
(٨ سلێمانی، ١ ڕاپەڕین)
(١ دهۆك)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٣٣٨٣٢٢ (١٣٢٢٩٨ هەولێر، ٩١٨٧١ سلێمانی، ١١٠٩٦٥ دهۆك، ٣١٨٨ هەڵەبجە)
تووشبوون ٣١٦٣٦ (١٢٧٨١ هەولێر، ١٢٥٥٦ سلێمانی، ٥٢٨٤ دهۆك، ١٠١٥ هەڵەبجە)
چاکبوون ٢٠١٩٣ (٨٨٨٥ هەولێر، ٨٤٣٢ سلێمانی، ١٩٤٦ دهۆك، ٩٣٠ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٠٢٥٧ (٣٤٥٢ هەولێر، ٣٤٧٢ سلێمانی، ٣٢٦٥ دهۆك، ٦٨ هەڵەبجە)
مردن ١١٨٦ (٤٤٤ هەولێر، ٦٥٢ سلێمانی، ٧٣ دهۆك ، ١٧ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٥ی ئەیلول ٢٠٢٠
باسنيوز
