سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق کۆبوونەوە
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا پرۆسه و دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان تاوتوێ كرد و تيشكيان خسته سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كان و گفتوگۆى هه‌ولێر و به‌غدا و لێكگه‌يشتنى ئه‌و دواييه‌ى هه‌ردوولا له‌سه‌ر بابه‌تى بودجه و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان.
نێچيرڤان بارزانى، ئاماژه‌ى به رۆڵى تيمى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد كه ده‌توانێت يارمه‌تيده‌رى هه‌ولێر و به‌غدا بێت بۆ هاندانى گفتوگۆيه‌كى جدديى نێوانيان له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى بنچينه‌يى و يه‌كجاريى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، هه‌روه‌ها تيشكى خسته سه‌ر راپۆرتى نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى يووئێن له عێراق كه سه‌باره‌ت به گرنگيى جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور و سيستمى فيدراڵى، پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى كرد.
دوايين پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و چۆنيه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق و ياساى هه‌ڵبژاردن و دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
باسنيوز
