گەرمیان.. پێنج سەرپێچیكاری ژینگە دەستگیر کران
ئەمڕ یەكشەممە 30/8/2020 سەركەوت ڕەحیم، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، رایگەیاند: "لەم هەفتەیەدا مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی "مەیدان"ی سەر بە بەشی خانەقینی بەڕێوەبەرایەتیمان، توانیان پێنج سەرپێچیكاری ژینگە دەستگیر بكەن."
گوتیشی: "یەكێك لەو سەرپێچیكارانە بەهۆی ڕاوكردنی ئاژەڵ و باڵندەی كێوی و دوو کەسیش بەهۆی بڕینەوەی دار و دوو ڕاوچیش لەکاتی ڕاوەماسیدا دەستگیر کراون."
راشی گەیاند:" ئەو سەرپێچیكارانە ئامێرێكی داربڕین و چەكێكی راویان پێوە گیراوە و لەمبارەوە ڕێکاری یسایی گیراوەتە بەر و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستی پێ کردووە."
باسنیوز
