بارزان مەلا خالید کۆچی دوایی کرد
بارزان مەلا خالید، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و کادیری راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەردەمی شۆڕشدا، کۆچی دوایی کرد.
بارزان مەلا خالید بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 25-8-2020 لە نەخۆشخانەیەکی ئەنقەرە کۆچی دوایی کرد.
بارزان مەلا خالید لە ساڵی 1945 لە گوندی موتکەی سەر بە شارۆچکەی قوشتەپە لە پارێزگای هەولێر، لەدایک بووە و لە ساڵی 1966 ببوو بە پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول.
باسنیوز
