ئەردۆغان ھەڕەشە لە یۆنان دەكات

ئەردۆغان ھەڕەشە لە یۆنان دەكات
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، وڵاتانی رۆژئاوا پشتیوانی لەو رێكخراوە تیرۆرستانە دەكەن، كە تەقینەوە لە توركیا ئەنجامدەدەن.

ئەردۆغان گوتی: ھەندێك ھێزی ناوخۆیی ھەن بەپشتیوانی ھێزی دەرەكی پیلان له‌ دژی توركیا دەگێرن.

گوتیشی: خودی یۆنانە پیلان له‌ دژی توركیا دادەڕێژێت و پێچەوانەی یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەكان رەفتار دەكات. جەختیشی كردەوە، "باجەكەی دەبێت بدات".

ھەروەھا گوتی: یۆنان بە راگەیاندنی " ھۆشداری نافتێكس" لە رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست، خۆی خستە ناو ئاژوەیەك كە ناتوانێت لێی دەرچێت.

روونیشكردەوە، ئەوەی لە بەرامبەر تورك بوەستێ "دەبێت باجەكەی بدات" چونكە توركیا "بەپێی یاسا و رێسایە نێوەدەوڵەتییەكان" دەجوولێتەوە. جەختیشی كردەوە، توركیا سوورە لە سەر گەیشتن بە ئامانجەكانی.

گوتیشی: توركیا روونە و وەك دەوڵەتانی رۆژئاوا لە پێوەرەكاندا دووڕوو نیە.


k24
Top