وەزارەتی تەندروستی: دەرمانی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرهەمهێنراوە و لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە
د.محەمەد قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیایەکی دروستکردنی دەرمان لە ھەرێمی کوردستان کردووە بۆ دروستکردنی دەرمانی دژە ڤایرۆس بە ناوی (فاڤیپیراڤیر) کە ئێستا دروستکردن و بەرھەمھێنانەکەی تەواو بووە و لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە".
گوتیشی: "دوای پەسندکردن و سەرکەوتوویی دەرمانەکە،بەپێی ئەو بەشەی داوامانکردووە بڕە دەرمانەکە دەدرێتە وەزارەتمان و ئێمەش دابەشی سەر بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی و نەخۆشخانەکانی دەکەین".
ڕونیشیکردەوە "ھەرچەندە تاڕادەیەکی باش بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەکان دەرمانی پێویستی پەتای کۆرۆنایان لەسەر بودجەی خۆیان کڕیوە، بەڵام بە گەیشتنی ئەو بڕە دەرمانە بە شێوەیەکی بنەڕەتی لەو ڕووەوە گرفتمان نامێنێت ، بە تایبەت کە بەدەر لەوەش بڕیارە عێراق لە دابینکردنی بابەتەکانی دیکەی وەک ئامێری ئۆکسیجن و پێویسسەکانی دیکە تایبەت بە پەتای کۆرۆنا هاوکاریمان بکات".
باسنیوز
