پەرلەمانتارێک: لەڕێگەی پڕۆژە یاسایەکەوە کاری عەلوەکان ڕێک دەخرێنەوە
یاسین خدر کە ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێرییە لە پەرلەمانی کوردستانە، گوتیشی: "بەدەر لەوەش زۆر جار هەوڵ دەدرێت کێشەی عەلوەکان چارەسەر بکرێت، بەڵام لە نێوان شارەوانی و وەزارەتی کشتوکاڵ و بازرگانیدا کێشەکە دەمێنێتەوە و نازانرێت پەیویەندیی بە کامیانەوە ھەیە، ھاوکات ساڵانە کە وەزارەتی کشتوکاڵ بەھۆی پێگەیشتی بەروبومی جووتیارانەوە ھاوردەکردنی ھەندێ جۆر سەوزە و میوە قەدەغە دەکات، بەڵام دەبیندرێت لە عەلوەکان ئەو بەروبومە ھەیە و دەفرۆشرێت".
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد: "بۆ چارەسەرکردنی ھەموو ئەو گرفتانە، لیژنەکەیان لە ھەوڵی ئامادەکردنی ڕەشنووسیێکی تایبەت بە عەلوەکانە و، دوای بەستنی کۆڕ وۆرک شوپ و وەرگرتنی ڕای لایەنە پەیوەندیدارەکان و جووتیاران پەسند دەکرێت و دەخرێتە واری جێبەجێکردنەوە کە بەو ھۆیەوە کێشە و گرفتێکی زۆری عەلوەکان چارەسەر دەبێت"
باسنيوز
