گوتەبێژی فەرمیی حكوومەت: كۆبوونەوەی ئەمڕۆ بۆ گفتوگۆ و بڕیاردانە لەبارەی مووچە و دۆخی دارایی
گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی ٨ی ٢٠٢٠ی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بۆ گفتوگۆ و بڕیاردانی پێویستە لەبارەی مووچە و دۆخی دارایی.
كەمێك لەمەوبەر، د. جووتیار عادل، گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە، ئەنجوومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجام دەدات.
هاوكات ئاشكرای كرد كە لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی دارایی و دۆخی مووچە لە هەرێمی كوردستان دەخرێتە ڕوو، “بە مەبەستی گفتوگۆ و بڕیاردانی پێویست”.
ڕوونیشی كردۆتەوە، كۆبوونەوەكە كاتژمێر ١٠:٣٠ خولەكی پێش نیوەڕۆ بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و بەشداری جێگری سهرۆكی حكوومهت و ئهندامانی كابینەی حكوومەت بەڕێوە دەچێت.
باسنيوز
