لە سۆران 39 كەسی دیکە تووشی پەتای كۆرۆنا بوون
كرمانج عزەت، قایمقامی سۆران، ڕاگەیاند: "لە ماوەی 24 كاژمێری ڕابردوو لە سنووری قەزای سۆران لەكۆی 105 پشكنینن، دەرکەوتووە 39 كەس دیکە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون".
ڕاشی گەیاند: "تووشبووەكان دوویان لە سنووری مێرگەسۆر، یەكیان لە ڕواندز و کەسێکیشی خەڵکی خەلیفانە و ئەوانی دیکەش سەرجەمیان لە نێو سەنتەری شاری سۆرانن و دانیشتووی گەڕەكەكانی "ئازادی، دێلزیان، زۆزك، بارزان، بەختیاری، گوڵان، قەندیل، گەڵاڵە، دلیمان، بەرخودان، گۆڕەز، شۆڕش، باپشتیان، مەجید ئاوا"ن.
قایمقامی سۆران گوتیشی: "بەداخەوە ژمارەی تووشبوان لە شاری سۆران ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە هەڵكشانە لە هەموو كووچە و كوڵان و ماڵێك تووشبووەیەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە و پێویستە هاووڵاتیان زیاتر خۆپارێزی بكەن".
باسنیوز
