بوومەلەرزەیەکی بەهێز سنووری پارێزگای کرماشانی هەژاند
ئەو بوومەلەرزە هێندە بەهێز بووە لە ناوچەکانی خانەقین و گەرمیان لە باشووری کوردستانیش هەستی پێ کراوە.
بەپێی زانیاریی ماڵپەڕی (ئیسنا)ی ئێران بوومەلەرزەکە کاتژمێر 1:45ی ئەمڕۆ یەکشەممە 2020.8.9 بە کاتی ئێران لە نزیک شاری گیەڵانیڕۆژئاوای سەر بە پارێزگای کرماشان و لە قووڵایی هەشت کیلۆمەتری ژێر زەوی رووی داوە.
سەنتەری بوومەلەرزەکە لە 29 کیلۆمەتری شاری گیەڵانیڕۆژئاوا، 30 کیلۆمەتریی قەسری شیرین و 32 کیلۆمەتریی سەرپێڵزەهاو ڕووی داوە و هاوکات لە ناوچەکانی خانەقین و گەرمیانیش هەستی پێ کراوە.
هەتا ئیستا لەبارەی ئەگەری خەساری گیانی و مادییەکانی ئەو بوومەلەرزەیە هیچ زانیاری و وردەکارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.
باسنيوز
