کەشناسیی هەرێمی کوردستان: سبەی پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: سبەی پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بەرزترین پلەی گەرمای بڵاوکردەوە، قەزای چۆمان لە سنووری پارێزگای هەولێر فێنکترین و کەرکووکیش گەرمترین شوێن بووە و گوتەبێژی کەشناسییش دەڵێت، بەپێی پێشبینییەکان سبەی پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.

ئەژی چەتۆ، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەپێی پێشبینیەکان سبەینی پلەی گەرما پلەیەک بەرز دەبێتەوە. هەروەها رۆژانە ئەو نزمبوونەوانەی پلەی گەرما کە دێت زۆر نین و پلەیەک بۆ دوو پلە نزم و پاشان بەرزبوونەوە دەبێت.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ئاماژەی بەوە دا، بەراورد بە ساڵەکانی رابردوو پلەی گەرما نزمترە، لە کاتێکدا ساڵانی پێشوو پلەکەی بەرزتر بوو.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بەرزترین و نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراوی ئەمڕۆ شەممە 2020/08/08ـی بڵاوکردەوە.

بەرزترین پلەی گەرمی تۆمارکراو:

پارێزگاری هەولێر:

هەولێر 40
پیرمام 35
شەمامک 42
چۆمان 29

پارێزگاری سلێمانی:

سلێمانی 37
چەمچەماڵ 40

پارێزگاری دهۆک:
دهۆک 40
زاخۆ 42

نزمترین پلەی گەرمی تۆمارکراو:

هه‌ولێر 31
قەزای چۆمان 22
پيرمام 26
شه‌مامك 30
سلێماني 26
چه‌مچه‌ماڵ 28
دهۆك 29
زاخۆ 30
کەرکووک 31
دووزخورماتوو 31

لە ناوەراست و کۆتایی مانگی ئاب بەهۆی ئەوەی خۆر کەم بەر زەوی دەکەوێت و ماوەی شەو درێژتر دەبێت، پلەی گەرما گۆڕانکاریی بەسەردا دێت.

ئەژی چەتۆ گوتی، "بەرزە پاڵەپەستۆ کاریگەریی لەسەر ناوچەکەمان هەیە و وادەکات چالاکیی نزمە پاڵەپەستۆی هیندی لەسەر ناوچەکە بێت. ئێستا کەشوهەوای ناوچەکە سافە و ئەوەش کاریگەریی ئەو بەرزە پاڵەستۆیەیە. هەرچەندیشە بەرەو ناوەڕاست و کۆتایی مانگی ئاب دەڕۆین پلەی گەرمی نزم دەبێتەوە".

بە گوێرەی کەشناسی سبەینێ یەکشەممە، 9ی ئابی 2020 ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمای پێشبینیکراو لە هەولێر بەرزترین پلە 42 و نزمترین 29 پلە، سلێمانی 37 - 92، دهۆک 41 - 26، کەرکووک 43 - 30 پلەی سیلیزی دەبێت. خێرایی با لەنێوان 10 - 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێک و مەودای بینین 8 - 10 کیلۆمەتر دەبێت.




rudaw
Top