پۆلیسی هەولێر شەقامە سەرەکییەکان بە مەیخۆر و نێرگەلەکێشەکان چۆڵدەکات
رائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "شەوی رابردوو پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر لە هەڵمەتێکدا شەقامە گشیییەکان، بەتایبەتی 108ی عەنکاوە، بەو کەسانە چۆڵکردووە کە ئەو شوێنەیان بۆ مەیخواردنەوە و نێرگەلەکێشان بەکاردەهێنا".
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی شارەکە بڕیاریداوە شوێنه‌كانی مه‌ی واردنه‌وه و كافتریاكانی نێرگه‌له‌كێشان بۆ خۆپاراستن له‌و په‌تایه دابخرێن.
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە دا، كه‌سانێك شه‌قامه گشتییه‌كان بۆ مه‌یخواردنه‌وه و نێرگه‌له‌كێشان به‌كارده‌هێنن، ئەوەش بووبووە هۆی درووستبوونی کێشە و بێزاربوونی خەڵک، بۆیە ئەو هەڵمەتەیان دەست پێکردووە و بەردەوامیش دەبێت.
rudaw
