سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی جەلیل گادانی کرد

سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی جەلیل گادانی کرد
سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی جەلیل گادانی، تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری ناسراو و ڕۆشنبیری کوردستان، کرد.
دەقی پرسەنامەکە:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بۆ خانەوادەی بەڕێزی کاک جەلیل گادانی
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری ناسراو و ڕۆشنبیری کوردستان، خوالێخۆشبوو جەلیل گادانی ـ مان پێ گەییشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بە خانەوادە تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و هاوڕێیانی کاک جەلیل و سەرجەم خزم و كەسوكارتان ڕادەگەیەنم و بەشداری خەمتانم.
لە خودای گەورە داواكارم گیانی پاکی کاک جەلیل ‌بباتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله وانا الیه راجعون






basnwes
Top