دەستکرا بەجێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوەڕۆی گەڕەکەکانی رۆشنبیری و هەشت هەزاری فەرمانبەران

 دەستکرا بەجێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوەڕۆی گەڕەکەکانی رۆشنبیری و هەشت هەزاری فەرمانبەران
پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بەبڕیاری پارێزگاری هەولێر، دەستکرا بەجێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوەڕۆی هەردوو گەڕەکی ڕۆشنبیری و هەشت هەزاری فەرمانبەران.

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، بەیانی لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر دەستکرا بەجێبەجێکردنی پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی هەردوو گەڕەکی ڕۆشنبیری و هەشت هەزاری فەرمانبەران.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەهۆی نەبوونی ئاوەڕۆ لەم دوگەڕەکەی شاری هەولێر کە کێشە و گرفتی زۆری بۆ دانیشتوانی دروستکردبو، لە 2020.7.19 دوای سەردانیکردنی پارێزگاری هەولێر بۆ ئەو گەڕەکانە، سەرباری دۆخی سەختی دارایی، فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بڕیاریدا دوای جەژنی قوربان ڕاستەوخۆ دەست بکرێت بەپڕۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆ لە هەردوو گەڕەک، بەتایبەت ئەو شوێنانەی کە کەۆتۆتە نێو کۆڵانەکان و دانیشتوانی ئەم گەڕەکانەی هەراسانکردووە.

مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، ڕایگەیاند، "دوای سەردانیكردنی جەنابی پارێزگار بۆ ئەم گەڕەکانە بەڵێنی بە دانیشتووانی هەردو گەڕەکدا دوای جەژنی قوربان ڕاستەخۆ دەست بە پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی ئەم گەڕەکانە دەکرێت، ئەوەبو لە بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆ و سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر تیمێک پێکهێنرا بۆ دەرخستەی تێچو و نەخشەدانان و چۆنیەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، ئەمڕۆش خۆشبەختانە ئەم پڕۆژەیە کەوتە بواری جێبەجێکردن".








خەندان-
Top