رواندز.. کەسێک لە کاتی مەلەکردندا خنکا

رواندز.. کەسێک لە کاتی مەلەکردندا خنکا
گەنجێکی خەڵکی شاری کەرکووک، لە کاتی مەلەکردندا لە ڕووبارێکی سنووری شاری ڕواندز خنکا.

موقەدەم بەیار باڵەکی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران به (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 3/8/2020 ئاگادار کراینەوە کە گەشتیارێکی شاری کەرکووک بە ناوی (محەمەد نوردین ئەحمەد) تەمەن 26 ساڵ لە کاتی مەلەکردن لە رووباری حافیز لە سنووری قەزای رواندز خنکاوە".

گوتیشی: "تەرمی گەنجەکە دەرهێنراوە و رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە".
Top