کەلار.. دوو برا بەیەکەوە خنکان
مقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە گوندی (بنکە)ی سەر بە ناحیەی (خان ) تەرمی دوو منداڵ کە برای یەکترن بە ناوەکانی ( ڕێبین یاسین محەمەد ) لەدایکبووی 2014 و (هارون یاسین محەمەد ) لەدایکبووی 2003 هێنرانە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کە لە ئاودا خنکا بوون".
گوتیشی: "بە گوتەی کەسوکارەکەیان ئەو دوو برایە بەمەبەستی مەلەکردن چوونەتە سەر پڕۆژەی ئاو کە نزیکە لەگوندەکەی خۆیانەوە،یەکێک لە منداڵەکان کەوتووەتە ئاوەکەوە لە کاتێکدا براکەی ویستوویەتی ڕزگاری بکات ئەویش ژێرئاو کەوتووە و خنکاوە".
ئاماژەی بە ئەوەش کرد کە تەرمی ئەو دوو برایە دۆزراوەتەوە و بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادیی کەلار کراون.
باسنیوز
