لە سۆران 12 كەسی دیکە تووشی پەتای كۆرۆنا بوون

لە سۆران 12 كەسی دیکە تووشی پەتای كۆرۆنا بوون


قایمقامی قەزای سۆران ڕای گەیاند لە 24 كاتژمێری ڕابردووا لە قەزای سۆران لە كۆی 99 پشكنین کە ئەنجام دراوە، دەرکەوتووە 12 کەسی دیکە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون.

كرمانج عزەت قایمقامی سۆران، ڕاگەیاند: "لە 24 كاژمێری ڕابردوودا لە سنووری قەزاكە لە كۆی 99 پشكنین کە ئەنجام دراون، دەركەوتووە 12 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە

ڕوونیشی كردەوە: "ئەو كەسانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، لە گەڕەكەكانی "شۆڕش، زۆزك، زانیاری، بەرخودان، بادلیان"ن". كە سەرجەمیان لەنێو سەنتەری قەزای سۆرانن" .

قایمقامی سۆران گوتیشی: "تا ئێستا لە سنووری قەزای سۆران 300 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون لە سەنتەری قەزاكەش یەك كەس گیانی لەدەست داوە و لە دەڤەری باڵەكایەتیش دوو كەس گیانیان لەدەست داوە".









باسنيوز
Top