پەروەردەی هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی کردنەوەی قوتابخانەیەک بڵاوکردەوە

پەروەردەی هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی کردنەوەی قوتابخانەیەک بڵاوکردەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لەبارەی کردنەوەی قوتابخانەیەک لە هەولێر بڵاویکردەوە، دەبێت هەر کارێکی لەوجۆرە بە وەرگرتنی رەزامەندی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەت بێت و دواش دەکات، کەرتی پەروەردە بە سیاسی و حزبی نەکرێت.

دەقی روونکردنەوەکە:

ئەمڕۆ لەگەرەکێکی شاری هەولێر لە راگەیاندن وا پەخشکرا کە گوایە بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی بنەڕەتی دانراوە ، ئێمە وەک بەڕێوبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر جەخت لەوە دەکەینەوە ئەم کارانە دەبێت لە رێگای دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی پەروەردە و شارەوانی بێت لە پارێزگای هەولێر و نەخشەکان پەسەندکرابن و تێچووەکان دیاربن و بەو مەرجە ئەندازیاریانە بێت کە بەڕێوبەرایەتی بیناسازیی پەسەندی دەکات. ئەم کارانە ئەو کاتە مەقبولیەت وەردەگرێت کە تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومی بریاریان دابێت و پەسەندیان کردبێت . داوا لە هەموولایەکیش دەکەین کەرتی پەروەردە بە حزبی و سیاسی نەکرێت.

بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر

23ـی07ـی2020











K24
Top