لە سۆران كەسێكی دیکە بەهۆی پەتای كۆرۆناوە گیانی لەدەست دا

لە سۆران كەسێكی دیکە بەهۆی پەتای كۆرۆناوە گیانی لەدەست دا
قایمقامی قەزای سۆران ڕای گەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردووا لە قەزای سۆران لە كۆی 132 پشكنینن کە ئەنجام دراون، دەرکەوتووە 13 کەسی دیکە تووش پەتای کۆرۆنا بوون و كەسێكیش گیانی لەدەست داوە.

كرمانج عزەت قایمقامی سۆران، ڕایگەیاند: "لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە سنووری قەزاكە لە كۆی 132 پشكنین کە کراون، دەركەوتووە 13 كەسی دیكە لە قەزای سۆران تووشی كۆرۆنا بوون. پێویستە هاووڵاتیان زیاتر هۆشیار بن و بە بەكارهێنانی دەمامك و دەستكێش خۆپارێزی بكەن.

گوتیشی: "كەسێك بەناوی حاجی محەمەد چەلەبی لە قەزای سۆران كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببوو، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەست داوە كە خەڵكی قەای سۆرانە.

ڕوونیشی كردەوە: ئەو 13 كەسە تازەيه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هەموویان دانیشتووی گەڕەكەكانی نێو قەزای سۆرانن.












باسنیوز


Top