کێشەی مووچەی بەشێک لە فەرمانبەران چارەسەر دەکرێ
د.خاڵس قادر، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیاند: "ماوەی چەند مانگێکە مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەستی تەندروستی کە لەسەر بوودجەی پەرەپێدانن، نەدراوە، دوای ئەوەی له هەوڵدابووین توانرا ڕەزامەندیی وەزارەتی دارایی وەربگرین، ئەو هەفتەیهش بۆ خەرجکردنی مووچەکانیان ڕهزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران وەردەگرین".
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستە ڕوو: "ئەم هەفتەیه ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران وەردەگرین و بەم نزیکانە دوو مووچە بەو فەرمانبەرانه دەدرێت، کە ژمارەیان سەدان کەسە و خزمەت دەکەن".
دووپاتیشی کردەوە كه ئەوان زانیاریی تەواویان لەبارەی ئەو فەرمانبەرانەی گرێبەستن داوەتە وەزارەتی دارایی و ئەنجوومەنی وەزیران و ڕەزامەندیی سەرەتایش لە ئەنجوومەنی وەزیران وەرگیراوە بۆ ئەوەی بە یەکجاری کێشەکانیان چارەسەر بکرێ.
یەکێک لەو فەرمانبەرانە ڕاگەیاند: "ئێمە تەنیا لە هەولێر 380 فەرمانبەرین کە لەسەر بوودجەی پەرەپێدان گرێبەستین، ئەمساڵ هیچ مووچەیەکمان وهرنەگرتووە، فەرمانبەرانی گرێبەست کە لەسەر بودجەی دارایین و زیاتر لە هەزار و 60 کەسن، ئەو کێشەیان نییە".
باسنیوز
