ژنێکی کوردی ئێزدی لەناو کەمپی گیراوە داعشەکان دۆزرایەوە
بە گوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی لە رۆژئاوای کوردستانەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-7-2020 هێزە ئەمنییەکان ژنێکی کوردی ئێزدییان لە کەمپی هۆل دۆزیوەتەوە، کە لە ساڵی 2014 لە گوندی تەل بەنات لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندرابوو.
کەمپی هۆل لە شاری حەسەکەیە و لە ساڵی 2015ـەوە دەستگیرکراوانی داعش لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە)، لەوێ خراونەتە ژێر چاودێری.
ژنەکە ناوی ساهیرە قاسم جاسمە و منداڵێکی بچووکی بەناوی هەیوان ماهر مەحمود لەگەڵ دایە.
چەکدارانی داعش لە مانگی 8ـی 2014، دوای هەرەسهێنان بە سوپای عێراق، شاری شنگال و دەوروبەریان داگیر کرد.
باسنيوز
