چەند تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیی هەسەدە لە حەسەکە روویاندا

چەند تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیی هەسەدە لە حەسەکە روویاندا
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە کاژێر 8:00 چەند تەقینەوەیەک لە سەنتەری شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان روویانداوە و تەقینەوەکان لەنێو کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی بوون.

تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، بەردەوام دەنگی تەقینەوەی دیکە لەنێو کۆگاکەدا دەبیسترێت، کە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدەیە.

تاوەکو ئێستا هۆکاری تەقینەوەکان نەزانراون و زیانەکان ئاشکرا نەکراون.









رووداو
Top