پزیشكێکی ڤێتێرنەری هەولێر بە کۆرۆنا گیانی لە دەست دا

پزیشكێکی ڤێتێرنەری هەولێر بە کۆرۆنا گیانی لە دەست دا
پزیشكێکی ڤێتێرنەری لە بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری هەولێر لە وەزارەتی کشتوکاڵ بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لە دەستدا.

لەمبارەیەوە ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی ٧ی ٢٠٢٠، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: "هەواڵی كۆچی دوایی دكتۆر هیوا تۆفیق زۆر نیگەرانی كردین، لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا پزیشكانی ڤێتێرنەری لە هەماهەنگی بەردەوام بوون لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە".

هەروەها دەشڵێت: "بەم بۆنە خەمناكە و بەلەدەستدانی كارمەندێكی دڵسۆزمان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی دكتۆرە ئاڵا ئەسعەدی هاوژینی و هەموو ئەندامانی خانەوادەكەیان دەكەین، لە خودای میهرەبان داواكارین دكتۆر هیوا بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ دكتۆرەی هاوژینی دەخوازین، خودای گەورە سەبووری بە هەموولایەك ببەخشێت".

بەپێی داوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی نۆ هەزار و ٨٧٦ کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون و ٣٥٢ کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لە دەستداوە.












باسنيوز



Top