لەسەر چەند بابەتێکی گرنگ و هەنووکەیی پەرلەمان لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە

لەسەر چەند بابەتێکی گرنگ و هەنووکەیی پەرلەمان لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە
پەرلەمانی کوردستان بەمنزیکانە لەسەر چەند بابەتێکی گرنگ و هەنووکەیی بە ئامادەبوونی لایەنی پەیوەندیدار لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکەوە کۆ دەبێتەوە.

پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥/٧/٢٠٢٠ هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازی لە ئاشلی دوریک، بەڕێوەبەری نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق- هەولێر، کرد و چەند پرسێکی تایبەت بە هەرێمی کوردستان و پرسی چاکسازی و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا خرانە ڕوو.

ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی کوردستان، لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە، لە دیدارێکدا هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، دواپەرەسەندنەکانی دۆخی تەندروستی و ئابووری و کێشە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و جموجۆڵەکانی داعشی خستە ڕوو، کە تایبەت بە هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە چەند بابەتێکی گرنگ و هەنووکەیی کرد، وەکوو جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کە ئێستا کەوتووەتە واری جێبەجێکردن و چاکسازییەکانیش هەموو سێکتەرەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بەردەوامیشیان دەبێت"

هێمن هەورامی هاوکات باسی لە هەماهەنگیەکانی نێوان پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد و رای گەیاند، لە داهاتوویەکی نزیکدا پەرلەمانی کوردستان لەسەر چەند بابەتێکی گرنگ و هەنووکەیی تایبەت بە ئاڵەنگارییەکان بە ئامادەبوونی لایەنی پەیوەندیدار لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەرکردنی چەند بڕیار و ڕاسپاردەیەک کۆ دەبێتەوە.

لە بەرانبەردا ئاشلی دووریک، بەڕێوەبەری نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق- هەولێر، ستایشی هەنگاوەکانی پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ رووبەرووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، هاوکات پشتیوانی خۆشیان نیشان دا بۆ ئەنجامدانی دیالۆگێکی راستەقینە لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و هیوای خواست کێشەکان بە دیالۆگ و لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا چارەسەر بکرێن".












باسنيوز




Top