سبەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دێتە هەولێر

سبەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دێتە هەولێر
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئەمڕۆ چوارشممە بڵاوی کردەوە، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، ژان ئیڤ لۆدریان سبەی پێنجشەممە ٢٠٢٠.٧.١٦ دەگاتە بەغدا و دواتر سەردانی هەولێریش دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دەکات و پێکەوە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی ئەنجام دەدەن.

دواتریش وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆ دەبێتەوە.

سەرەتای ئەمساڵ، میدیاکانی فەرەنسا ئەوەیان بڵاو کردەوە، لە مانگی حەوتدا وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دەچێتە عێراق و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە باس لە پەیوەندییەکانی هەردوولا دەکەن.

ساڵی رابردووش، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ بوووەوە.












باسنيوز



Top