جموجۆڵی داعش لە پارێزگای دیالە زیادی کردووە
زیادبوونی جموجۆڵەکانی داعشیش گەورەترین زیانی بۆ سەر کوردانی ناوچەکە هەبووە و لەماوەی 3 ساڵی رابردوودا سەدان ھاوڵاتی کورد بوونەتە قوربانی و دانیشتوانی زیاتر لە 30 گوندی کوردنشین ئاوارەبوونە.
لەم بارەشەوە عارف عادل، بەڕێوەبەری ناحییەی جەبارەی سەربە قەزای خانەقین ھۆشداری دەداتە ھاووڵاتیان و جووتیارە کوردەکان و دەڵێت: بەھیچ شێوەیەك دوای خۆر ئاوابوون ئەو رێگا و زەویە کشتوکاڵیانە بەکار نەھێنن، کە دەکەونە دەرەوەی دەسەڵاتی ھێزەکانی پێشمەرگە.
k24
