پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتباری دەستگیر کرد

پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتباری دەستگیر کرد
بەرێوەبرایەتی پۆیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی دوو راگەیاند کە تۆمەتبارن بە دزینی بڕێك پارە و زێڕ.

بەپێی راگەیاندراوێکی پۆلیسی هەولێر کە تێیدا هاتووە: "تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە شوقەکانی (MRF) بە کەمتر لە 14 کاتژمێر دوو تۆمەتباریان بە ناوەكانی (ع.ح.م) و (ر.و.ر) بە تۆمەتی دزینی بڕی 3 ملیۆن دینار و 7 هەزار و 500 دۆلاری ئەمەریكی و بڕێك زێڕ، دەستگیركرد".

روونیشکراوەتەوە، کە تۆمەتباران دانیان نا بە تاوانەكەیاندا، بۆیە بەپێی ماددە 446 لە یاسای سزادان، بەند كراون و دراونەتە دادگا.












باسنيوز




Top