تووشبوویەکی دیکەی پەتای کۆرۆنا لە هەڵەبجە گیانی لەدەست دا
ئاراس حەمەسەعید، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا لە هەڵەبجە، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە١٣/٧/٢٠٢٠ نوێترین حاڵەتی مردن بەهۆی پەتای كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكەمان تۆمار كرا، كە پیاوێكی تەمەن٨٨ ساڵانە".
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا لە هەڵەبجە، گوتیشی: "ئەمە شەشەمین حاڵەتی گیانلەدەستدانە کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە كە لە نەخۆشخانەكەمان تۆمار كراوە".
باسنیوز
