ژمارەیەک بڕیاری نوێ لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ لە هەولێر
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر ئاشکرای کرد بڕیاریان داوە:
لەمەودوا لە کاتژمێر 12:00ـی شەو بۆ 05:00ـی بەیانی قەدەغەی هاتووچۆیە.
لە بەیانییەوە چێشتخانە و کافتریا و چایخانەکانی هەولێر بە مەرجی تەندروستی دەکرێنەوە.
قەدەغەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان وەکو خۆی دەمێنێتەوە.
لەمەودوا ئەوانەی لە فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان دێن، لەسەر ئەرکی خۆیان پشکنینی کۆرۆنایان بۆ دەکرێت و، دەبێت 14 رۆژ خۆیان کەرەنتینە بکەن.
لە پێنجشەممەوە ئەوانەی لەڕێگەی بازنەکانەوە دێنە هەولێر، هەر لەوێ پشکنینی کۆرۆنایان بۆ دەکرێت، تاوەکو راستەوخۆ بێنە نێو شارەکە.
K24
