پۆمپیۆ: ئەمریکا دەستی بەسەر کەشتییەکی پڕ لە چەکی ئێرانیدا گرتوە
ئەمریکا مانگی رابردو دەستی بەسەر کەشتییەکی پڕ لە چەکی ئێرانی گرتوەکە کە چەکی بۆ حوسییەکانی یەمەن رەوانە کردوە
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا مانگی رابردو دەستی بەسەر کەشتییەکی پڕ لە چەکی ئێرانی گرتوەکە کە چەکی بۆ حوسییەکانی یەمەن رەوانە کردوە.
نابێت هیچ کەسێک وا بیرکاتەوە کە ئێران چەک بۆ کاری ئاشتیانە بەکاردەهێنێت
ئاماژەی بەوەشکرد، "نابێت هیچ کەسێک وا بیرکاتەوە کە ئێران چەک بۆ کاری ئاشتیانە بەکاردەهێنێت، بەڵکو دەبێت بریاری قەدەغەکردنی هەناردەکردنی چەک بۆ ئەو وڵاتە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی درێژبکرێتەوە".
پۆمپیۆ ئەوەشی خستەڕو، تاوانی کوشتنی هیشام هاشمی، پسپۆڕی ستراتیژی و ئەمنی عێراق کارێکی دزێوە و پێویستە بکوژانی دادگایی بکرێن.
لەبارەی سوریاشەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، روسیا و چین و حکومەتی بەشار ئەسەد رێگە لە گەیشتنی هاوکاری مرۆیی بۆ ئەو وڵاتە دەگرن.
سەبارەت بە هۆکاری کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی پۆمپیۆ وتی،"ئەو رێکخراوە بە گوێرەی پێویست هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نەداوە، گەندەڵی رون لەناو ئەو رێکخراوەدا بەدیدەکرێت".
خەندان
